جۆنی دیب ئیفلاسی كردووە .
لەم بارەوە ماڵپەڕی دیدلاین بڵاوی كردەوە كە دیب لەسەر داوای بەڕێوەبەرانی كارەكانی ناچار پێنج لە خانووەكانی خۆی بفرۆشێت كە نرخەكەیان دەكاتە نزیكەی 19 ملیۆن دۆلار، بەڵام قەرزەكانی تەنیا پێنج ملیۆن دۆلارە، ماڵپەڕەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دیب لە ساڵی 2012 قەرزەكانی داوە، بەڵام لە ساڵی 2016 وەستاوە لە دانەوەی قەرزەكانی، بۆیە قەرزەكانی كەڵەكە بوون و سوودێكی زۆریشیان هاتۆتە سەری.
ماڵپەڕی ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دیب ناچار بوو قەرەبوویەكی ماددی زۆر بدات بە خانمە ئەكتەر ئەمبر هێردی هاوسەری پێشووی دوای جیابوونەوەیان و لەم رووەوە ناچار بووە بڕی ملیۆن دۆلاری پێشكەش بكات لە ماوەی سێزدە مانگدا.
لەلایەكی دیكەوە دیب ئامادەی یەكەم نمایشی فیلمە نوێیەكەی بوو كە بە ناوی
Murder On The Orient Express” و لە یانەیەكی شاری لەندەن نمایش كرا بە ئامادەبوون ژمارەیەك لە ئەستێرەكان و تیمی فیلمەوە، بەڵام دیب لەسەر فەرشی سووری هۆڵی شاهانەی ئەلبێرت بە بێ هۆشی ئامادە بوو و بۆدی گاردەكەی ناچار بوو دەستی بگرێت بۆ ئەوەی لەسەر فەرشی سوور نەكەوێتە خوارەوە.