فیلمی پێشمه‌رگه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نمایش كرا .
بێرنارد هێنری لیڤی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگه‌یاندووه: كه هه‌موو باڵیۆزه‌كانی جیهان ئازایه‌تی و دڵنه‌رمیی پێشمه‌رگه‌یان له‌نیو فیلمه‌كه‌دا بینی.
شایانی باسه نمایشكردنی فیلمی "پێشمه‌رگه" كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌لایه‌ن نێرده‌ی هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخرا بوو مانا‌و مه‌دلولی خۆی هه‌یه.
له‌كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه بۆ193 نوێنه‌ر و باڵیۆزانی جیهان، له بری ناوی نوێنه‌ره‌كان، وشه‌ی پێشمه‌رگه به تابلۆی رووناكی، نووسرابوو .