جینێفەر لۆرانس لەبەر ئارەزوویەكی ماوەیەك دوور دەكەوێتەوە .

جینێفەر لۆرانس لەبەر ئارەزوویەكی ماوەیەك دوور دەكەوێتەوە .
لە دوای حەوت ساڵ بەبێ پچڕان لە كاری سینەمایی و دوای تەواو كردنی وێنەگرتنی لە فیلم و كارەكانی بۆ 2018 , ئێستا (جنێفەر لۆرانس) ی ئەستێرەی هۆلیوود بڕیاری ئەوەی داوە كە ماوەیەك پشوو بدات , ئەویش بەوەی كە خۆی بكات بە كەسێكی ئاسایی و ژیانێكی سادە بژی بۆ ماوەیەكی كاتی .

لە دوا دەركەوتنیدا جینێفەری 27 ساڵ پلانی ئەوەیە كە كێڵگەیەك بكڕێت و تێیدا سەگ و ئاژەڵ بە خێو بكات , بە گوێرەی لێدوانەكەی دەركەوت كە ئەو زۆری حەز لە چاندنی درەخت و ئاژەڵدارییە , وە ڕایگەیاند كە زۆری حەز لە دۆشینی بزنە .

ئەوەشی ڕاگەیاند كە زۆر جار بیر دەكاتەوە بەوەی كە وەك كەسێكی ئاسایی لە شەقامەكانی هیندستاندا بگەڕێت .

(جینێفەر لۆرانس) لەم بەرنامانەی بە نیازی قازانج و زۆر كردنی داهاتەكەی نییە , بەڵكو زیاتر سەرنجی داوەتە كارە تایبەتییەكانی خۆی , لە لایەكی ترەوە ئەمە بە مانای هەڵدانەوەی ڵاپەڕەیەكی نوێ دەبینرێ , چونكە ماوەیەك پێش ئێستا جنێفەر لە (دارین ئارونۆفسكی)ی خۆشەویستی جیابووەوە , ئەمەش لە دوای ساڵێك لە یەكتر ناسینیان .
Top