گۆرانی گوتن لە شاكیرا قەدەغە دەكرێت .

گۆرانی گوتن لە شاكیرا قەدەغە دەكرێت .
خانمە گۆرانیبێژی كۆلۆمبی شاكیرا لە رێگای ئەكاونتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پەیامێكی بۆ جەماوەری خۆی رایگەیاند كەوا لەسەر ئامۆژگاری پزیشكەكانی و بۆ پاراستنی قوڕگی ناتوانێت بۆ ماوەیەك ئاهەنگ ساز بكات و گۆرانی بڵێت.
شاكیرا لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە: لە رۆژانی كۆتایی پرۆڤەكانمدا، بەداخەوە پەتكەكانی دەنگم ئازاری زۆریان پێگەیشت، بۆیە پزیشكان پێیان باش كە بۆ ماوەیەك بحەسێمەوە و خۆم لە فشار دوور بخەمەوە بۆ ئەوە زیانێكی زیاتریان پێنەگات، چونكە بەگوێرەی قسەی پزیشكان ئەگەر لە ئێستادا بەردەوام بم دوور نییە لە داهاتوودا ناچار بم بە یەكجاری لە گۆرانی وتن دووربكەومەوە، بۆیە من هەست بە بێزاری و نائومێدییەكی زۆر دەكەم، چونكە ناتوانم بۆ ماوەیەكی زۆر ئاهەنگ ساز بكەم و ناچارم لێتان داببڕێم.
لەلایەكی دیكەوە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە هاوسەری شاكیرایە ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە كە باس لە جیابوونەوەیان دەكەن و لەم بارەوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە كە پەنجەی لە دەمی ناوە ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە پروپاگەندەی لەو جۆرە بڵاو دەكەنەوە بۆ ئەوەی بێدەنگ بن و خۆیان لەو جۆرە پروپاگەندانە بە دوور بخەن و چیتر باس لە ژیانی تایبەتی هونەرمەندان نەكەن.
Top