بەرنامەیەكی پێشبڕكێی جیهانی لە وڵاتانی كەنداو ئەنجامدەدرێت .
بونیادنانی ئەم قەڵایە بە شێوازێك دروست دەكرێت كە سیمای ناوچەكەی پێوە دیار بێت , وە 50 یاری جۆراو جۆر و پێشبڕكێ لەخۆ دەگرێت و كاری وێنەگرتنی هەفتانە دەبێت , ئەوەی زیاتر لێرەدا سەرنجی خراوەتە سەر ئەوەیە كە خەڵاتی زۆر بە نرخ بە براوەكان دەبەخشرێت .
وا بڕیارە ئەم پرۆژەیە لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجام بدرێت , بۆ كاركردن و بونیادنانی قەڵاكە ماوەی 10 مانگ دانراوە كە دەكاتە كۆتایی مانگەكانی ساڵی 2018 .