ئەكتەرێكی 14 ساڵ بووە خاوەن خەڵاتێكی سینەمایی .

ئەكتەرێكی 14 ساڵ بووە خاوەن خەڵاتێكی سینەمایی .
كچێكی چینی بە پێش هەموو هونەرمەندە بە ئەزموونەكان كەوت لە كێبڕكێی كاری فیلم و سینەما لە وڵاتی تایوان , (فیكی تشین)ی تەمەن 14 ساڵ وەكو باشترین ئەكتەری یاریدەدەر خەڵاتی (ئەسپی زێڕین)ی بەدەست هێنا , ئەمەش بەو كارەی كە لە فیلمی (the bold the corrupt and the beautiful ) ڕۆڵی تێدا گێڕا .

ئەم فیلمە باس لە چیرۆكی تاوانێك دەكات كە لە خێزانێكی دەوڵەمەند ڕوویداوە , بە حەوت شێوە كەوتە كێبڕكێوە بەڵام سێ خەڵاتی بەدەست هێنا كە یەكێك لەوانە بووە باشترین فیلم .

لە لایەكی ترەوە (فیكی تشین) وەكو باشترین ئەكتەر لە فیلمی (Angels Wear White ) پاڵێورا , بەڵام خەڵاتی وەكو باشترین ئەكتەر بەدەست نەهێنا
ئەم كێبڕكێیە ساڵانە لە وڵاتی تایوان ئەنجام دەدرێت .
Top