(كانجانا رانوت) دیسانەوە دووچاری ڕووداو بووەوە.

(كانجانا رانوت) دیسانەوە دووچاری ڕووداو بووەوە.
ئەستێرەی بۆلیود(كانجانا رانوت) دیسانەوە دووچاری ڕووداو بووەوە لە كاتی وێنە گرتن , ئەم ئەكتەرە لە كاتی وێنەگرتنی لە فیلمە نوێیەكەی بە ناوی (Manikarnika) كە تێیدا ڕۆڵی شاژن (رانی لاكشیمبای) دەگێڕێت , كە ئەویش جەنگاوەرێكە لە بەرامبەر هێزی ئینگلیز وەستاوەتەوە بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی نیشتیمان و گەلەكەی .

ئەم ڕووداوەی كانجانا لە دوای ئەوە دێت كە لە دیمەنێكی زۆر قورسدا پێی ڕاستی ئازاری پێدەگات , لەم دیمەنە كانجانا منداڵێكی لە سەر پشت بەستووە كە ناوی (دامودار)ە , وە دەیەوێت لە سەر دیوارێك بە بەرزایی 40 پێ بێتە خوارەوە و لە سەر پشتی ئەسپێك دابنیشێتەوە , ئەمەش بە شێوەیەك ئەنجامی دەدات كە ژیانی ئەو منداڵە نەكەوێتە مەترسیەوە , لە نزیك كۆتا هەنگاوەكانی كانجانا هەڵەدەكات و ناتوانوانێت كۆنتڕۆڵی خۆی بكات , وە لە بەر منداڵەكەی سەر پشتی كانجانا بەربوونەوەكە دەداتە دیوی خۆی تا گیانی (دامودار) بپارێزێت .

بەم هۆیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و پشكنینێكی تەواوی بۆ كرا , پزیشكان پێیان ڕاگەیاند كە دەبێت بۆ ماوەی یەك هەفتە پشوو بدات , بەڵام وای بۆ دەچن كە بەم زوانە دەست نەكرێت بە كاری وێنە گرتنی ئەم فیلمە و ماوەكە درێژ بكرێتەوە بۆ دوو هەفتە .
Top