شانۆكار" كاوه عه‌بدوڵا" كۆچی دوایی كرد .
هونه‌رمه‌ند هاوڕێ كاوه بچكۆڵ له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆ كاری كردوه‌و كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین ده‌قی شانۆیی كردوه و وه‌ك چالاكێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌دان چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و كۆڕ و سیمیناری ئه‌نجامداوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر له سی ساڵ خزمه‌تی به هونه‌ر و بواره جیاجیاكانی شاره‌كه‌ی كردوه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری پێگه‌یاندوه و له‌بواری ڕۆژنامه‌وانیشدا سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی پڕوشهبوه هونه‌رمه‌ند كاوه بچكۆل له‌نێو هاوڕێ و هاوشاریانی به سونبولی خۆشه‌ویستی و نیشتیمان په‌روه‌ری ناسرابو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووساڵ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵام به‌شداری له‌سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریهكاندا ده‌كرد، دواكاری له كه‌مپینی هاوكاری شاری كرماشان له ڕاپه‌ڕین ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هاندانی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی شاری كرماشان.