سوپرایزێكی (عمرو دیاب) لە 2018

سوپرایزێكی (عمرو دیاب) لە 2018
بەم دواییە گۆرانیبێژی میسری (عمرو دیاب) توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت , بەڵام لە ئێستادا لە دەرەوەی هونەری گۆرانی , (عمرو دیاب) گرێبەستێكی لەگەڵ كەناڵێكی میسری واژوو كردووە بەوەی كە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی پێشكەشبكات لە ئەكتۆبەری 2018 دا .

زۆرێك وای بۆ دەچن كە (عمرو) لەم بەرنامەیەی سەركەوتوو نابێت , ئەویش لەبەر ئەوەی كە لە دیدار و لێدوانەكانیدا دەركەوتووە كە ناتوانێت باش لێدوان بدات و ئەدائی وەڵامدانەوەی خراپە , هەر لەبەر ئەم هۆكارانە زۆر جار لە كامێراكان و ڕاگەیاندەكان دوور كەوتووەتەوە .

بەڵام لە چەند سەرچاوەیەكەوە ڕاگەیەندرا كە ئەم كارەی (عمرو دیاب) پێشكەشكاری و بەو جۆرە نابێت وا باس دەكرێت , بەڵكو ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە پەیوەندی بە كارە هونەرییەكانەوە هەیە و دەیەوێت ئەو بیرۆكەیە بخاتە ناو شاشەوە كە لە مێژووی هونەرەكەیەوە دروست بووە , وە ئەمە پڕۆژەیەكە پەیوەندی بە بەهرە و توانای گەنجانەوە هەیە , جیاواز لەوەی كە تا ئێستا لە كەناڵەكان دەبینرێت .
Top