سوپرایزێكی (عمرو دیاب) لە 2018
زۆرێك وای بۆ دەچن كە (عمرو) لەم بەرنامەیەی سەركەوتوو نابێت , ئەویش لەبەر ئەوەی كە لە دیدار و لێدوانەكانیدا دەركەوتووە كە ناتوانێت باش لێدوان بدات و ئەدائی وەڵامدانەوەی خراپە , هەر لەبەر ئەم هۆكارانە زۆر جار لە كامێراكان و ڕاگەیاندەكان دوور كەوتووەتەوە .
بەڵام لە چەند سەرچاوەیەكەوە ڕاگەیەندرا كە ئەم كارەی (عمرو دیاب) پێشكەشكاری و بەو جۆرە نابێت وا باس دەكرێت , بەڵكو ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە پەیوەندی بە كارە هونەرییەكانەوە هەیە و دەیەوێت ئەو بیرۆكەیە بخاتە ناو شاشەوە كە لە مێژووی هونەرەكەیەوە دروست بووە , وە ئەمە پڕۆژەیەكە پەیوەندی بە بەهرە و توانای گەنجانەوە هەیە , جیاواز لەوەی كە تا ئێستا لە كەناڵەكان دەبینرێت .