وینسلت رووبەڕووی هێرشێكی ژینگەپارێزان دەبێـتەوە.
كیتی تەمەن 42 ساڵ لە ساڵی 2015 رایگەیاند بە نیازە بۆ پاراستنی ماڵی خۆی لە نغرۆ بوون و خوران دیوارێك درووست بكات بە دار كە بڕی 4،1 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی تێدەچێت،بەڵام بە هۆی هێرشی چالاكوانانی بواری ژینگە وازی لەو بیرۆكەیە هێنا، بەڵام لەم رۆژانە دووبارە دووپاتی كردەوە كە دیوارەكە تەواو دەكات، چالاكوانانی بواری ژینگە كیت بە هەرەشە كردن لە ژیانی زەریاكان تۆمەتباریان كرد و داوایان لێكرد واز لەو بیرۆكەیە بهێنێت و ئەگەر بەردەوام بێت لەو كارە ئەوا دەست بە خۆنیشاندان دەكەن دژی كیت و هەڵمەتێكی بەهێزیش دەست پێدەكەن لە میدیاكان.
كیت كە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵەكەی لە خانووەكی گەورەدا دەژین رایگەیاند: كارەكانی هیچ هەرەشەیەك لەسەر ژینگە درووست ناكات و بەگوێرەی مەرجەكانی ژینگە و تەندروستی دەبێت و بە نیازە داری بەڕوو بەكار بهێنێت لە درووستكردنی ئەو دیوارە بۆیە پێویست ناكات چالاكوانانی ژینگە نیگەران بن، هەروەها پێویستە خانووەكەی خۆم لە مەترسییە سروشتییەكان بپارێزم.