كیرا نایتلی : بەهۆی ناوبانگم تەندروستیی قژم تێكچوو .

كیرا نایتلی : بەهۆی ناوبانگم تەندروستیی قژم تێكچوو .
خانمە ئەكتەری ناسراوی بەریتانی كیرا نایتلی لە میانەی كاروانی هونەری بەردەوامی دوور و درێژیدا بەوە ناسراوە كە بە گۆڕینی لۆكی قژی جەماوەر و هەوادارانی سەرسام دەكات، ئەوەش هۆكارەكەی زیاتر بۆ ئەو رۆڵانە دەگەڕێتەوە كە پێی دەسپێردرێ.
نایتلی هەندێك جار بە قژی درێژ دەركەوتووە كە دوایینیان رۆڵی لە فیلمی (Pride And Prejudice”)، بەڵام لە زۆر رۆڵەكانی بە قژی كورت بووە، لەم بارەوە نایتلی لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (In style) دەڵێ: باجی ناوبانگ و رۆڵە سەرنجڕاكێشەكانم زۆر داوە و بەشی زۆریشی قژم بووە، چونكە ئەو رۆڵانەی بە من سپێردراون كاریگەرییەكی نەرێنیی لەسەر تەندروستی قژم هەبوو و بووەتە هۆكاری كەوتنی و كەم بوونەوەی، من ناچار دەبووم هەمیشە رەنگی قژم بگۆڕم و تا ئێستا پێموایە قژم بە هەموو رەنگەكان رەنگ كردووە، ئەم بۆیە بەردەوامەش دەبێتە هۆی لاواز كردن و رووتانەوەی قژم.
نایتلی هەروەها دەڵێ: هەستێكی ناخۆش و بێزاركەر بوو كاتێك بینیم قژم هێواش هێواش لاواز دەبێت، بۆیە ناچار بووم لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو بارۆكە بەكار بهێنم لە رۆڵەكانم ئەمەش باشترین كار بوو لە ماوەی رابردوودا ئەنجامم دابێت.
ئاماژەی بەوەش كرد كە لە دایكبوونی منداڵەكەی لە ساڵی 2015 یارمەتیدەرێكی باش بوو بۆ دووبارە ژیاندنەوەی قژی و ئێستا خەریكە دووبارە قژی بەهێز دەبێتەوە.
Top