فیلمی (Padmavati) دواخرا لە دوای بڕیاری كوشتنی دیبیكا .
بەڵام لە ئەمڕۆ ئەستێرەی بۆلیود (دیبیكا پادوكۆن) كەوتووەتە كێشەیەكی گەورەوە , ئەویش بە هۆی نوێترین فیلمی كە بە ناوی (Padmavati)یە كە تیێیدا ڕۆڵی (رانی پادماڤاتی) دەگێڕێت , ئەمەش زۆرێك لە هیندۆسەكانی تووشی شۆك كرد و دواتریش تووڕەییان گەیشتە ڕاددەیەك كە هێرش بكەنە سەر دەرهێنەری ئەم فیلمە و تووشی لێدان و سووكایەتی بێتەوە .
بە شێوەیەكی ئاشكرا و لە ڕۆژانێكی ڕووناكدا , گروپی (كشاتریا ساماج) كە گروپێكی ئایینی هیندۆسییە , 750 هەزار دۆلاری كردووەتە خەڵاتی ئەو كەسەی كە (دیبیكا پادوكۆن) بكوژێت , وە لە لایەكی ترەوە گروپێكی تری ئایینی هیندۆسی كە (بونشوار سینغ) سەركردایەتی دەكات 150 هەزار دۆلاری كردە خەڵات بۆ ئەو كەسەی كە بتوانێت (دیبیكا) ناچاربكات پەیڕەوی ڕێسا و نەریتی (جوهار) بێت , كە ئەوەش نەریتێكی ئایینی هیندۆسییە كە دەبێت كەسی تاوانبار خۆی بە زیندویی بسووتێنێت و كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت .
لە ئێستادا پۆلیسی (مۆمبای) بە شێوەیەكی توند و چڕ (دیبیكا پادوكۆن)ی گەمارۆداوە تا لەو هەڕەشانەی بە دووری بگرێت , وە هەمان ڕێكاری ئەمنی بۆ (رانڤیر سینغ) داناوە , چونكە ئەویش هەمان هەڕەشەی لەو بابەتانەی ئاراستە كراوە .
- گۆرانی ئەم فیلمە بە ناوی (Ghoomar) ناسراوە كە لە وەیب سایتی یوتوب لە ئێستادا 55 ملیۆن بینەری هەیە .
- وا بڕیار بوو لە 1ی دێسەمبەری ئەمساڵ ئەم فیلمە نمایش بكریت , بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەوە دواخرا بۆ كاتێكی نادیار .