نووسەر و ڕۆژنامەنووسێكی كورد ئەزموونی كاری خۆی لە سەر كۆڕەوە ملیۆنییەكەی ساڵی 1991 دەكاتە ڕۆمانێك و دەڵێت ماوەی 25 سالە كاری لەسەر دەكەم .ئەحمەد زاویتەیی نووسەر و ڕۆژنامەنووس , چیرۆكی خێزانێكی كورد لە كۆڕەوە ملیۆنییەكەی بەهاری ساڵی 1991 دەكاتە هەوێنی ڕۆمانێك و بەمزوانە چاپ و بڵاوی دەكاتەوە .لە بارەی ناوەڕۆكی ڕۆمانەكەوە نووسەر دەڵێت : لەم ڕۆمانەدا باس لە ژیانی كچێك بە ناوی هێڤانە و كوڕێك بە ناوی سەرهەڵدان دەكەم كە ڕائەكەن بەرەو سنووری توركیا ماوەی 10كم بە پێ ڕێگا دەبڕن .لە ڕێگای كۆڕەوەكە سەرهەڵدان كۆچی دوایی دەكات , وە پاشان كچەكە و ژنەكەش لە ناو بەفر پیاوێك كە ناوی ئومێدە بە تەنیا دەمێنێتەوە .نووسەر زیاتر دەدوێت و دەڵێت : چیرۆكی ئەو خێزانە بە كورتییە , بەڵام لە ناوەڕۆكدا باسی مێژووی سەد ساڵەی كورد دەكەم و بە شێوازی ڕۆمان گێڕاومەتەوە .بەم نزیكانە لە چوارچێوەی پەرتووكێكی سەرنجڕاكێشدا بە قەبارەی (350) لاپەڕە بە كوالیتی بەرز چاپ و بڵاو دەبێتەوە و دەكەوێتە كتێبخانەی كوردییەوە .basnews