دی كرۆز بیری لە خۆكوشتن كردۆتەوە .

دی كرۆز بیری لە خۆكوشتن كردۆتەوە .
زۆر لە ئەكتەرە ناسراوەكان هەمیشە دووچاری حاڵەتی سەختی دەروونی دەبنەوە بە هۆی گرفت و ئاستەنگ لە ژیانیاندا، یان بە هۆی هەستكردن بە تەنیایی و چەند حاڵەتێكی دیكەوە كە رووبەڕوویان دەبنەوە و زۆر جار دەگاتە ئاستی خۆكوشتن، یان بیر كردنەوە لە خۆكوشتن.
خانمە ئەكتەری هیندی ئەلیانا دی كرۆز یەكێكە لەوانە كە تووشی ئەم حاڵەتە بووەتەوە و لەم بارەوە رایگەیاند: بە هۆی تووشبوونم بە خەمۆكی و چەند حاڵەتێكی دیكەی جەستەیی زۆر جار بیرم لە خۆكوشتن كردۆتەوە و زۆر جاریش ئەم حاڵەتە پەیوەندی بە جەستەی منەوە هەبووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات و قبووڵكردنم بە جەستەی خۆم باری دەروونیم باشتر بووە و ئەم بیرۆكەیەم بە لاوە ناوە.
ئەلیانا بەشداری لە 21یەمین كۆنگرەی تەندروستی عەقڵی كرد كە لە نیودلهی ئەنجامدرا و خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەش كرا لە ئەنجامی هەوڵەكانی بۆ وشیاركردنەوە لە نەخۆشییە دەروونییەكان لە میانەی كۆنگرەكە. بەم بۆنەیە وتی: من ئێستا كەسێكی زۆر وشیارم و تەنیا دەمەوێ لەلایەن دەوروبەرم بە گشتی قبووڵ بكرێم، هەروەها بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی دایكم بكەم كە گەورەترین پاڵپشتم بوو، ئەگەر پاڵپشتیی بەردەوام و هاندانی ئەو نەبوایە دوور نییە كۆتاییم بە ژیانی خۆم بهێنابایە.
ئەلیانا یەكەم جار لە ساڵی 2012 بەشداری لە فیلمێكدا كرد لەگەڵ هەر یەكە رانبیر كاپوور و بریانكا شوپرا، هەروەها لە فیلمەكانی دیڤاداسو و بۆكیریش رۆڵی هەبووە.
Top