(ئۆزجان دنیس) چەند جارێك دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە .

(ئۆزجان دنیس) چەند جارێك دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە .
ئەكتەر و گۆرانیبێژی وڵاتی توركیا (ئۆزجان دنیس) , لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جارێك گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە , ئەمەش دوای ئەوە هات كە لە شوێنی وێنەگرتنی زنجیرە دراماییە نوێیەكەی لە هۆشی خۆی دەچوو , لە زاری كەسە نزیكەكانی ئەم ئەستێرەیەوە بڵاو كرایەوە كە ماندوویی و زۆر كاركردن هۆكار بوون باری تەندروستی تێكبچێت .
بەڵام دوای پشكنینێكی زیاتر , دەركەوت كە هۆكاری نالەباری تەندروستی ئەم ئەستێرەیە دەگەڕێتەوە بۆ یەكێك لە گەشتە ئاسمانییەكانی , كە بە هۆیەوە تووشی پەستانی بەرزی هەوا بوو , ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە نەهێڵێت ئۆكسجین بگاتە مێشكی و تووشی سەرسووڕ هێنان و ڕشاندنەوە و بێت .
لە ئێستادا دەرمان و چارەسەری وەردەگرێت , وە باری تەندروستی ڕۆژ بە دوای ڕۆژ باشتر دەبێت .
ئەم هونەرمەندە بە دیارترین ئەستێرەی وڵاتی توركیا , وەكو گۆرانیبێژ و ژەنیار و ئەكتەر و دەرهێنەر هەژمار كراوە , لە ساڵی 1994 كەوتە ناو كاری هونەری و یەكەم ئەلبۆمی گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە , بەردەوامیی لە گۆرانی گووتن گەیشتە ئەوەی 12 ئەلبۆم تۆمار بكات , وە یەكەم هەنگاوی بەرەو نواندن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 .
Top