(ئاكشای كومار) دەبێتە جێگرەوەی سەلمان خان .

(ئاكشای كومار) دەبێتە جێگرەوەی سەلمان خان .
فیلمی هیندی (No Entry) كە لە ساڵی 2005 بەرهەم هات , وا بڕیارە بەشی دووەمی درووست بكرێتەوە , لە سەرچاوەیەكەوە بڵاو كرایەوە كە لەم بەشە نوێیە بە تیمێكی نوێوە دەست دەكرێت بە كارەكان .

لە بەشی یەكەم (سەلمان خان) ڕۆڵی سەركیی گێڕا , بەڵام سەبارەت بە بەشی دووەمی ئەم فیلمە , (ئاكشای كومار) ئەم ڕۆلەی بۆ خراوەتە بەردەست , تەنها ئەوەندە ماوە قبووڵی بكات .

ئەگەرێكی زۆر هەیە كە بەشداری لەم كارە بكات و جێگای سەلمان خان بگرێتەوە , چونكە لە ماوەی ڕابردوودا (ئاكشای كومار) ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەو ئارەزووی ئەوەی هەیە لە فیلمی كۆمیدی كار بكات و گۆڕانكاری لە هەنگاوە هونەرییەكانی بكات .
Top