میگان فۆكس بیر لە وازهێنان دەكاتەوە .

میگان فۆكس بیر لە وازهێنان دەكاتەوە .
ئەكتەر و مۆدێلی ناسراوی ئەمریكای میگان فۆكس لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری (كۆزمۆپۆلیتان) رایگەیاند دوای ئەو هەموو سەركەوتنانەی لە بواری هونەریدا بەدەستی هێنان لە چەند ساڵی رابردوودا، لە ئێستادا بیر لەوە دەكاتەوە واز لە كاری ئەكتەری بهێنێت و روو لە كاری خێرخوازی بكات.
میگانی تەمەن 31 ساڵ كە ماوەیەك بوو میدیاكان باسیان لە جیابوونەوەی دەكرد لەگەڵ هاوسەرەكەی، لە بارەی وازهێنانی زیاتر وتی: تا ئێستاش زۆر لە بیزنسمانەكان ئۆفەری نواندنی فیلمی رووتم پێشكەش دەكەن لەسەر شاشە، بەڵام من بە هیچ شێوەیەك بەم جۆرە رۆڵانە رازی نابم، چونكە من لە سەرەتای كاری هونەری نیم و قۆناغی زۆرم تێپەڕاندووە، بۆیە چیتر لە كارێكی ئابڕووبەردا بەشداری ناكەم.
هەر لە درێژەی دیمانەكەدا میگان وتی: نامەوێ چیتر بەشداری لە كارێكدا بكەم كە تەنیا لە رووی سێكسییەوە ئافرەت نیشان بدات، بەداخەوە تا ئێستا دیدی كۆنی پیاوان بەرامبەر بە ئافرەتان هەستی پێدەكرێت بەتایبەتی لە ریكلامەكاندا. من ئێستا دایكی سێ منداڵم و حەز دەكەم لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەكان ئەو دیدە پیاوانە بگۆڕێت.
Top