(نۆرگول یەشیلجای) بە ستایلێكی جیاواز و كارێكی هونەری جیاوازتر .
ئەم فیلمە بەرهەمی وڵاتی ئێرانە , (نۆرگول) وەك دیارە بە جل و بەرگی ئێرانیەوە دەركەوتووە كە ڕۆڵی ئافرەتێك دەگێڕێت لە ئەنجامی ڕووداوێكەوە قسەكردنی لە دەست داوە , وابڕیارە تا كارەكانی ئەم فیلمە تەواو بكات هەر لە ئێران بمێنێتەوە .
(نۆرگول) ڕایگەیاند : دەنگی لێقەوماوان و چیرۆكە سەختەكانی ئەم بوومەلەرزەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كە ژمارەیەكی زۆری قوربانی و برینداری لێكەوتەوە وای لێ كردم زیاتر بە پەرۆش بم كە بەشداری لەم فیلمە بكەم .
هەروەها ڕاشیگەیاند , من خۆم لە سەرەتاوە چیرۆك و سیناریۆی ئەم كارەم پێ جوان بوو هەربۆیە ڕازیبووم دەست بە كارەكانم بكەم , وە هەموو كات ئەو ئارەزووەم هەبوو كە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە سینەمای (ئێران)دا كار بكەم .