(ئەدیل) ئامادە نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆرانی بڵێ.

(ئەدیل) ئامادە نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆرانی بڵێ.
چەند راپۆرتە هەواڵێكی نزیك لە خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی ئەدیل رایانگەیاند لە ماوەی رابردوودا دوو ئۆفەری پێشكەش كراوە بۆ سازكردنی دوو ئاهەنگی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هەردوو ئۆفەرەكەی رەت كردۆتەوە و ئامادە نەبووە ئەو دوو ئاهەنگە ساز بكات. لەم بارەوە گۆرانیبێژی ناسراوی ئوسترالی كە نزیكە لە ئەدیل رایگەیاند: ئەدیل رازی نەبووە تەنیا بۆ چەند دەوڵەمەندێك گۆرانی بڵێ، چونكە ئەو لە ئێستادا سەرقاڵی گرنگیدانە بە باخچەی ماڵەكەی، ئەمەش حاڵەتێكی دەگمەنە لە نێو هونەرمەندان، چونكە زۆربەیان ئامادەن قوربانی بە كاتی خۆیان بدەن بۆ ساز كردنی ئاهەنگ و دەستكەوتنی پارە بەتایبەتی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو.
هەندێك لە چاودێران دەڵێن رەتكردنەوەی ئەم داوایە لەلایەن ئەدیلەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خاوەن سەروەتێكی زۆرە كە بە 132 ملیۆن دۆلار دەخهمڵێندرێت و لەوانە تەنیا ساڵی پار بڕی 52 ملیۆن دۆلاری دەستكەوت لە ئەنجامی فرۆشتنی سیدییەكانی نوێترین ئەلبوومی و سازكردنی چەندین ئاهەنگ لە سەرتاسەری جیهان.
Top