ئەنجلینا و براد بە نیازی كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێن .
دوای دە مانگ لە جیابوونەوەیان، بۆ یەكەم جار بەر لە دوو مانگ ئەنجلینا و براد لە ماڵێك بینراون لە ناوچەی بیڤرلی هیلز، لەم بارەوە هالبێرین بە ماڵپەڕی (دایلی میل)ی بەریتانیی راگەیاند: براد بێت هەنگاوێكی باشی ناوە لە پەیوەندییەكەی لەگەڵ ئەنجلینا و زۆر بە وشیاریش هەڵسوكەوتی كرد كاتێك چووە ماڵی هاوڕێیەكی بۆ بینینی و زۆریش قسەیان و چاوپێكەوتنەكەشیان زۆر سۆزداری بوو بە جۆرێك هەردووكیان زۆر گریاون.
بەر لە ماوەیەك ئەنجلینا رایگەیاند كەوا ئامادەیە چاوپێخشاندنێك بە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ براد بكات، ئەویش كاتێك گوێی لەم قسانەی ئەنجلینان رایگەیاند كەوا خەریكە بە یەكجاری واز لە خواردنەوە كحولییەكان دەهێنێت كە یەكێك بووە لە داواكانی ئەنجلینا.
هالبێرین دەربارەی ئەو چاوپێكەوتنە زیاتر وتی: دوای چاوپێكەوتنەكە ئەنجلینا و براد بڕیاریاندا كە ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن لە پێناو منداڵەكانیان و بە نیازن قۆناغێكی نوێی ژیانی هاوسەرێتیان دەست پێبكەنەوە.
شایەنی باسە لە مانگی سێپتێمبەری رابردوو ئەنجلینا داوای جیابوونەوەی لە براد كرد دوای ئەوەی بە خواردنی ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحولییەكان و مامەڵەی توندوتیژ بەرامبەر بە منداڵەكانی تۆمەتباری كرد، بەڵام لە دوایین چاوپێكەوتنیان هەردووكیان دانیان بەوە نا كە ئێستاش یەكتریان خۆشدەوێت و ئەگەری كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ هەیە لە ژیانی هاوسەرییان.