دوركەوتنەوەی (شاكێرا) لە هونەرەكەی .

دوركەوتنەوەی (شاكێرا) لە هونەرەكەی .
ئەستێرە و گۆرانیبێژی كۆلۆمبی (شاكێرا) , لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (ئەنستگرام) ڕایگەیاند كە ماوەیەك دوور دەكەوێتەوە لە كۆنسێرت و ئاهەنگەكانی , ئەمەش لە دوای ئەوەوە دێت كە پزیشكان پێیان ڕاگەیاندووە دەبێت ماوەیەك پشوو بە خۆی بدات .
هەروەها (شاكێرا) ڕایگەیاند : لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا لە ناو پرۆڤەكردن دەركەوت كە ماسولكەكانی قورگم زیانی بەركەوتووە , بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریان كردم بەوەی كە ماوەیەك لە ئاهەنگ و كۆنسێرتەكان دوور بكەومەوە , ئەگەر نا زیانەكە زیاتر دەبێت بەجۆرێك كە ڕەنگە دەنگم بە تەواوەتی لەدەست بدەم .
هەروەها ڕاشیگەیاند : من بەم دۆخەی ئێستام زۆر دڵتەنگم بەوەی كە ناتوانم ئاهەنگەكانم بگێڕم , وە ئەم دووركەوتنەوەیەم لە هەوادارانم بووەتە مایەی بێزاریم .
Top