ئەژدەر وەهبی : نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دووریی تۆ) بڵاو دەكاتەوە .
ئەژدەر وەهبی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، نووسیویەتی: "ماندوو بووین لە دەست هەموو ئازارەكانی نیشتمان، بە هیوام بتوانم كەمێك لە خەمی ئێوە و كوردستانەكەم بڕەوێنمەوە".
ئەژدەر وەهبی، خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، هەروەها ئەڤشین شوكری كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە، تاكوو ئێستا دیار نییە، كە بەشێوەی كلیپ بڵاو دەكرێتەوە یاخود تەنها دەنگ.