لە كۆتاییدا ئەكتەرێك بۆ جێمس بۆند دەستنیشان كرا .
وەك دیارە ئەستێرەیەكی وا گونجاو نەبوو تا ڕۆلی (جێمس بۆند) بگێڕێت , بۆیە (دانیال) بۆ جاری پێنجەم لەم كارە سینەماییەی بەشدار دەبێتەوە , كە كۆی گشتی زنجیرە فیلمی (جێمس بۆند) دەكاتە (25)ەمین, هەر بۆیە لە ئێستاوە ئەم بەشە نوێیە ناوی لێنراوە (بۆند 25) ئەمەش تا ئەو كاتەی كە بە شێوەیەكی فەرمی ناوێكی بۆ دەستنیشان دەكرێت .
پێشبینییەكان كز بوو بۆ (دانیال كرایگ) كە لەم بەشەی (جێمس بۆند) بەژداری بكاتەوە , ئەمەش بە هۆی گەرەیی تەمەنیەوە , بەڵام چەند گەورە بێت ئەوە بچوكترە بە بەراورد بە (رۆجەر مۆر) و (شۆن كۆنەری) كە ئەوانیش لە زنجیرە فیلمی (جیمس بۆند) بەژدار بوون بە تەمەنی 57 وە 53 ساڵیەوە .
نووسین و داڕشتنەوەی ئەم بەشە نوێیەی (بۆند) هەریەك لە (نیل بورفیس) وە (رۆبەرت واید) ئەنجامی دەدەن , كە هەر ئەوانیش پێكەوە شەش بەشی ئەم دواییەیان نووسیەوە , وە كاری بەرهەمهێنانی كۆمپانیای (Eon Production) ی بەریتانی ئەنجامی دەدات .
وا بڕیارە (بۆند 25) لە 8ی نۆڤەمبەری 2019 لە سینەماكاندا نمایش بكرێت .