سوپرایزی (ئاكشای كومار) لە فیلمی 2.0 دا .

سوپرایزی (ئاكشای كومار) لە فیلمی 2.0 دا .
ئەستێرەی بۆلیود (ئاكشای كومار) لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا پۆستەری بەشی دووەمی فێلمەكەی بڵاوكردەوە , ئەمەش هەوادارانی تووشی شۆك كرد , چونكە دەركەوتنی (ئاكشای كومار) وەك چەند جاری پێشووی نەبوو , بەڵكو بە ڕووخسارێكی توڕە و ترسناكەوە دەركەوت .
ئەم كارە زۆر ئەستەمە بەلای (ئاكشای كومار)ەوە چونكە تەنها ئەوەندە نییە بە ڕوخسارێكی خراپ و ترسناكەوە دەربكەوێت , بەڵكو ئەو ڕۆڵەی وا دەبێت بیگێڕێت و نمایشكردنكەی لە پێش كامێرادا دەبێت خۆی بكات بە كەسێك , كە ئەمە یەكەم جارە بەم شێوازەوە بچێتە ناو سینەماوە .
وا بڕیارە فیلمی (2.0) لە كانوونی دووەمی 2018 لە سینەماكاندا نمایش بكرێت .
Top