(ئاركان پتكایا) كێشەكەی تەنها بۆ خۆی نەبوو .

(ئاركان پتكایا) كێشەكەی تەنها بۆ خۆی نەبوو .
دوای گەڕانەوەی ئەكتەری گەورەی وڵاتی توركیا (ئاركان پتكایا) لە شاری (كان)ی فەرەنسا , ڕووداوێكی بەربوونەوەی بەسەردا هات ئەوەش كاتێك كە ویستی بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە , دەست بەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانە , پشكنینێكی ووردی بۆ كرا تا لە باری تەندروستی هەموو لایەك دڵنیا بنەوە .
لە دواییدا بە پێی ووتەی پزیشكەكان دەركەوت كە (ئەركان) زۆر بە سەختی تووشی شكان بووەتەوە لە قاچیدا , بۆیە پزیشكان ئەوەشیان ڕاگەیاند كە ئەستەمە ئەركان بتوانێت بەمنزیكانە دەست بكاتەوە بە كارە هونەرییەكانی , بە هۆی بەرزی ڕێژەی شكانەكەوە باشتر وایە ماوەیەك پشوو بدات .

لە ئێستادا (ئەركان پتەكایا) لە ناو وێنەگرتنی زنجیرە درامایەكە , كە هەریەك لە (سۆنگویل ئەودین – بۆراك یامان تورك ) وە چەند ئەكتەرێكی تر تێیدا بەژدارن , بەڵام (ئەركان) بەم ڕووداوەی هەموو ستافی كارەكەی خستووەتە بارێكی قورسەوە .
Top