(نەوید زەردی) گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە .

(نەوید زەردی) گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە .
نەوید زەردی، گۆرانیبێژی کورد ئاشکرای کرد، کە گۆرانییەکی نوێی خۆی، بە ناوی (پیرۆزە)، بڵاو دەکاتەوە.

نەوید زەردی، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا، کە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا ئاشکرای کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، گۆرانییەکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (پیرۆزە)یە، بڵاو دەکاتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند کۆنسێرتێکی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا، ھەروەھا چەند ڤیدیۆ کلیپێکیشی بڵاو کردەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانیشی، بینەرێکی زۆریان ھەبووە.
Top