ماڵی ماریا كاری دزرا.

ماڵی ماریا كاری دزرا.
ماڵپەڕی (TMZ)ی تایبەت بە هەواڵی كەسایەتییە ناسراوەكانی ئەمریكا بەتایبەتی ئەستێرەكانی سینەما و گۆرانیبێژان رایگەیاند لەو كاتەی كە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی ماریا كاری سەردانی لۆس ئەنجلوسی كردبوو، دوچاری روودواێكی دزی بۆتەوە لەلایەن چەند دزێكەوە كە دوورەكەوتنەكەیان بە دەرفەت زانیبوو بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیاند كە دزەكان هیچ شانسیان نەبوو، چونكە تەنیا توانیبیان چەند جانتایەكی دەست و چەند چاویلكەیەك بدزن كە نرخەكەیان لە (50) هەزار دۆلاری ئەمریكی كەمتر بوو، هەرچەندە ماریا تیمێكی پاسەوانی تایبەتی هەیە لە ماڵەكەی خۆیدا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ كاتژمێر ئینجا هەستیان بە رووداوی دزییەكە كردبوو.
دوای پشكنینی ماڵەكەی ماریا دەركەوت كە ئەو شتانەی دزراون نرخەكەیان لە (50) هەزار دۆلار كەمترە، ئەمەش بۆ ماریا دەكاتە بەهای یەك چركەیەك گۆرانی گوتن لە ئاهەنگێكدا، چونكە ماریا یەكێكە لە دەوڵەمەندە ناسراوەكانی ئەمریكا لە نێو هونەرمەندان و بەوە ناسراوە كە بڕێكی زۆر زێڕ و كەلوپەلی بە نرخی هەیە، لەوانەش ئەو ئەنگوستیلەیەی كە ملیاردێری ئوسترالی (جیمس باكر) پێشكەشی كرد و نرخەكەی دەكاتە (10) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.
Top