(جۆنی دیب) بە سەرخۆشی لە سەر فەرشی سوور دەردەكەوێت .

(جۆنی دیب) بە سەرخۆشی لە سەر فەرشی سوور دەردەكەوێت .
ئەكتەر و ئەستێرەی هۆلیود (جۆنی دیب) لە هۆڵی (ئەلبرت) لە شاری لەندەن بۆ نمایشی یەكەم لە فیلمە نوێیەكەی بە ناوی (Murder On The Orient Express) ئامادە دەبێت ,وە بە ئامادەبوونی چەندین ئەكتەر و ئەستێرەی جیهانی بۆ ئەو فیلمە سینەماییە كۆدەبنەوە .

(جۆنی دیب)ی تەمەن 54 ساڵ لە سەر فەرشی سوور بە سەرخۆشی دەردەكەوێت , ئەمەش بە شێوەیەكە كە ناتوانێت باش بڕوات بۆیە(جێری جادج) كە پاسەوانی تایبەتیی جۆنییە دەیپاریزێت و ناهێلێت بكەوێت , ئەمەش زۆرێك لە هەوادارانی(جۆنی) تووشی دڵتەنگی كرد .
فیلمی (Murder On The Orient Express) لە چیرۆكی (ئەگاتا كرێستی) وەرگیراوە , وە ڕووداوەكانی باس لەوە دەكەن كاتێك كە پیاوێكی ئەمەریكی دەوڵەمەند دەكوژرێت , لەناو شەمەندەفەرێك كە بە خێراترینیان دەستنیشان كراوە , ئەم فیلمە (كینیث براناه) كاری دەرهێنانی بۆ كردووە , وە جگە لە جۆنی دیب هەریەك لە (بینولوبی كروز-میشێل فایڤەر-جۆش جاد-ئەولیڤیا كۆلمن-ویلیام دافو) ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن .
Top