(مادۆنا) وەك كەسێكی ئاسایی گەشتە ئاسمانییەكەی ئەنجامدا.
بەڵام لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە یەكێك لە ڕۆژنامە جیهانیەكان هەواڵێك بڵاو كرایەوە لە سەر گەشتە ئاسمانییەكەی (مادۆنا)ی گۆرانیبێژ و ئەستێرەی جیهانی , كە لە شاری (لەندەن)ەوە بەرەو وڵاتی پرتوگاڵ ئەنجامی دا .
بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەی مادۆنا لە دوای ئەوە دێت كە سەرەڕای ئەوەی سامانەكەی دەگاتە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار , كەچی لە گەشتە ئاسمانییەكەی لە ناو فڕۆكەدا ئەو بەشە هەڵدەبژێرێت كە پێی دەوترێت بەشی گەشت و گوزار , یاخود بەشە ئاساییەكانی ناو فڕۆكە كە ڕێزبەندی لە نرخدا زۆر گونجاوە وە كەسانی ئاسایی هەر بەم شێوەیە گەشتەكانیان ئەنجام دەدەن .
مادۆنا نیازی لەم گەشتە ئەوە بووە كە چاوی بە (دەیڤید)ی كوڕی بكەوێت , كە ماوەی چەند مانگێكە چووەتە ئەكادیمیای (بنفیكا) بۆ یاری تۆپی پێ .