لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەمیتاب دەكرێ.

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەمیتاب دەكرێ.
ماوەیەكە ژمارەیەك لە میدیاكانی هیندستان باس لە تێوەگلانی ئەستێرەی سینەمای بۆلیود و جیهانی ئەمیتاب باتشان دەكەن لە چەند كەسێكی دەست بەسەردا گرتنی چەند زەوییەكی دەوڵەت و بەكارهێنانی بە درووستكردنی باڵاخانە لەسەر بە شێوەیەكی نایاسایی.
بەم دواییەش پارێزەری ئەمیتاب باسی لەوە كرد كە لە ساڵی 2012 ئەمیتاب چەند زەوییەكی كڕیوە لە ناوچەی جۆیگان لە نزیك شاری سینەما لە مۆمبای و دوای چەند مانگێك زەوییەكانی بە ناوی خۆی كردووە، بەڵام دەستكاری نەكردووە واتە هیجی لەسەر درووست نەكردووە، بۆیە مەسەلەی درووستكردنی باڵاخانەی نا یاسایی لەسەر ئەو زەویانە دوورە لە راستییەوە.
پارێزەری ئەمیتاب ئەوەشی گوت: هەرچەندە تا ئێستا ئەم زەوییانە بۆ هیچ شتێك بە كارنەهێنراون، بەڵام ئێمە رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانم وەرگرتووە بۆ بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لەو زەویانە بەتایبەتی بۆ شوێنی نیشتەجێ كردن.
جگە لە ئەمیتاب ماوەیەكە باس لە تێوەگلانی ژمارەیەكی زۆر لە ئەستێرەكانی بۆلیود دەكرێ لە تاوانی لەم جۆرەی تایبەت بە سوود وەرگرتن لە زەوییەكانی دەوڵەت وەك راجكۆمار هیرانی، بانجاج بالاجی، سانجای فیاس،، هریش خاندوال و حارس جاگتانی، دوای ئەوەی چالاكوانێكی مەدەنی باسی لەوە كردبوو كە دەوڵەت چاوپۆشیی لە چەند گۆڕانكارییەكی نا یاسایی كردووە كە بەشێك لەو ئەستێرانە لەسەر چەند زەوییەكی دەوڵەتیان ئەنجامداوە لە بەرژەوەندی خۆیان، بەڵام تا ئێستا نە خۆیان نە پارێزەرەكانیان بە هیچ شێوەیەك باسیان لەو مەسەلەیە نەكردووە.
Top