رانی موخرجی دوو دڵە لە نێوان هونەر و دایكایەتی .

رانی موخرجی دوو دڵە لە نێوان هونەر و دایكایەتی .
هەمیشە یەكێك لەو گرفتانەی رووبەڕووی ئافرەتە هونەرمەندەكان دەبێتەوە ئەوەیە كە كاتێك بیر لە ژیانی هاوسەری دەكەنەوە دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە و دەبێتە كارێكی سەخت لە بەردەمیان و كاتێك ژیانی هاوسەریش پێكدەهێنن دیسان دووچاری گرفتێكی دیكە دەبنەوە كە رەنگە ببێتە ئاستەنگ بۆ بەردەوام بوونیان لە كاری هونەری.
رانی موخرجی یەكێكە لەو ئەكتەرانەی بۆلیۆد كە ئێستا رووبەڕووی گرفتێكی گەورە بۆتەوە بۆ بەردەوام بوونی لە كاری هونەری ئەویش دایكایەتییە و ئێستا دوو دڵە لەوەی لە نێوان بەردەوام بوون لە كاری هونەری و دایكایەتی كامیان هەڵبژێرێت لە هەمان كاتدا بیر لەوە دەكات چۆن بتوانێت گونجانێك درووست بكات لەنێوان دایكایەتی و كاری هونەری، چونكە بەم دواییە رانی بووە دایك و وازی لە كاری خۆی هێنا و كاتی خۆی بۆ پەروەردە كردنی تەرخان كرد، بەڵام دەستی بە كاری هونەریش كردۆتەوە و سەرقاڵی چەند كارێكی هونەرییە.
لە میانەی دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا رانی موخرجی وتی: كچەكەم فێری زۆر شتی كردم دەربارەی دایكایەتی و هەستم كرد كە من تەنیا دەبێ دایك بم، بەڵام ئێستا هەست دەكەم پێویستم بەوەیە دووبارە بگەڕێمەوە سەر كاری هونەری، ئەمەش كارێكی ئاسان نییە.
Top