جنیڤەر نهێنییەكی ئاشكرا كرد .
جنیڤەر ئەوەشی روون كردەوە كە دوای ئەوەی سەركەوتوو بوو لە كاری هونەری و بوو بە ئەكتەرێكی ناسراو لە زۆر لاوە پارێزرا و بەتایبەتی لەو جۆر پێشێلكاری و دەستدرێژیانە، هەروەها لە ژیانی ئەكادیمیدا شارەزایی زیاتری پەیدا كرد بۆیە من دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ هەموو ئەو كچ و ئافرەت و كوڕ و پیاوانەی دووچاری ئەم جۆرە دەستدرێژییانە دەبنەوە و هەست بەوە دەكەن كە ناتوانن خۆیان بپارێزن.
جنیڤەر كە لە ساڵی 2013 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنان دەڵێ: لە سەرەتای ئەزموونی هونەریم دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كچێكیان دانام كە كێشیان كەمتر بوو لە من، ئافرەتێكی بەرهەمهێنەری سینەمایی داوای لێكردم كە بە رووتی بوەستم لە كاتی ئەنجامدانی تێست بۆ هەڵبژاردنی ئەكتەرێك لە یەكێك لە فیلمەكان، ئەم ئەزموونەش بۆ من مایەی ئیهانە و سەرشۆڕییەكی زۆر بوو و هەمیشە لە خەیاڵمدا دەمینێتەوە.
لۆرانس هەروەها دەڵێ: لە یەكەم دەركەوتنم بەرهەمهێنەر داوای لێكردم كە پێویستە نزیكەی 10 كیلۆگرام لە كێشم دابەزێنم لە ماوەی دوو هەفتەدا و سەركەوتوو بووم و كارەكەشم ئەنجامدا و پێش من كچێكی دیكە دەستنیشان كرابوو، بەڵام نەیتوانی لەو ماوەیەدا كێشی وەكو پێویست دابەزێنێت.