جورج كلۆنی تۆمەتبار دەكرێت.

جورج كلۆنی تۆمەتبار دەكرێت.
بەشێك لە ئەستێرە ئافرەتەكانی هۆلیۆد بەرهەمهێنەری ناسراو هارڤی وینستیان بە دەستدرێژی سێكسی تاوانباری دەكەن، بەڵام ئێستا كێشەكە لەوە زیاتر بەرفراوانتر بووە و كاریگەریی لەسەر بەشێكی زۆری ئەستێرە ناسراوەكان هەیە تەنانەت هەندێكیان ترسی ئەوەیان هەیە دووچاری هەمان تۆمەت ببنەوە.
ئێستا باس لە ئەستێرەی ناسراوی ئەمریكی جۆرج كلۆنی دەكرێت دوای ئەوەی ئەستێرەی ئەمریكی ڤانیسا ماركیز بەم دواییە بە درۆ و بەشداری كردن لە دەستدرێژی كردنە سەری و كۆتایی هێنان بە كاروانە هونەرییەكەی بهێنن، ماركیز كە لەگەڵ كلۆنی بەشداری لە زنجیرە (ئای ئار)دا بەشداری كردووە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووە: كلۆنی بەشداری بەشداری كرد لەوەی كە من لە لیستی رەش دابنێن بەتایبەتی دوای ئەوەی كە سكاڵام كرد دژی ئەو دەستدرێژییەی كە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرەكە رووبەرووی بوومەوە، چونكە ئەو ئافرەتانەی ملكەچی هەندێك كەس نابن كارەكانی خۆیان دەدۆڕێنن و منیش یەكێكم لەوانە كە دووچاری ئەو حاڵەتە بوومەتەوە.
ماركیز زیاتر وتی:من دووچاری دەستدرێژی سێكسی دەبوومەوە لەلایەن ئەكتەر ئەریك لاسال و یەكێك لە وێنەگران، بەڵام پێویستە هەموو لایەك راستی جۆرج كلۆیش بزانن.
لەلایەن خۆیەوە كلۆنی هەر دوای بیستنی هەواڵەكە رەتی كردەوە و وتی: من نەمدەزانی ڤانیسا لە نێو لیستی رەشە و بڕوام بە تەواوی قسەكانی هەی، بەلام من دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری زنجیرەكە نەبووم و هیچ كاریگەریشم لەسەر تیمی كاری زنجیرەكە نەبووە، منیش تەنیا ئەكتەرێك بووم وپێدەچێت دەربارەی من درۆیان لەگەڵی كردبێت.
Top