سایمۆن كاول دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە .
لەو كاتەدا سایمۆن بە تەنها لە ماڵەوە دەبێت , وە خزمەتكارەكەی گوێی لە هاوارێك دەبێت خێرا لەگەڵ پاسەوانەكانی دەچن بە هانایەوە , خێزان و كچەكەشی لە ئەمریكا دەبن .
هەر بەم هۆیەوە ئەمبۆلانسێك لە پێش ماڵەكەی دەبینرێت كە سایمۆن دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە , دوای پشكنینی پزیشكی و پێداچوونەوەی وورد بۆ ئەم ئەستێرەیە دەركەوت كە باری تەندروستی جێگیرە , بۆیە پزیشكان مۆڵەتی ئەوەیان دا بە (سایمۆن) كە دەتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەوە , وە هۆشداری ئەوەشیان پێدا كە پێویستی بە پشووە و دەبێت تا چەند ڕۆژێك ئاگاداری پەستانی خوێنی بێت .