جیما كۆلێنز: لە كاتی ڕاگەیاندنی ناوی براوەیەك لە سەر شانۆكە تووشی ڕووداوی بەربوونەوە دەبێت.

جیما كۆلێنز: لە كاتی ڕاگەیاندنی ناوی براوەیەك لە سەر شانۆكە تووشی ڕووداوی بەربوونەوە دەبێت.
بە ئامادە بوونی هەزاران جەماوەر و هونەرمەند و بەهرەمەندی بوارە جیاوازەكان , لە یەكێك لە شانۆكانی شاری لەندەن دەست كرا بە دابەشكردنی خەڵاتی BBC Radio 1 Teen A words , هەر لەو ڕێوڕەسمەدا گۆرانیبێژ و پێشكەشكار (جیما كۆلێنز)ی بەریتانی دەبێتە یەكێك لەو كەسایەتیانەی وا خەڵاتەكەكان پێشكەشی براوەكان دەكەن .
بەڵام (جیما كۆلێنز) لە كاتی ڕاگەیاندنی ناوی براوەیەك لە سەر شانۆكە تووشی ڕووداوی بەربوونەوە دەبێت , ئەمەش كاتێك ڕوودەدات كە جیما دەیەوێت خەڵاتی باشترین كاری تەلەفزیۆنی بە تیمی بەرنامەی تەلەفزیۆنی love island ببەخشێت لە هۆڵی SSE Arena لە شاری لەندەن , هەر لەو ساتەوەختەدا گۆرانیبێژ (مارسیل سومیرفیل) و چەند كەسانێكی تر فریای دەكەون , وە خۆشبەختانە جيما لەو ڕووداوەدا بە سەلامەتی دەرباز دەبێت .
هۆكاری ئەم بەسەر هاتەی جیما دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چاڵەی وا لە سەر شانۆكە دەبێت , كە ئەمەش بەشێكی تایبەتە بە شانۆكە وە كاری ئەوەیە كە دوكەڵ فڕێ دەدات بە مەبەستی جوانكاری و دیزاین كردنی شانۆكە .
Top