سكارلیت لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دۆست نییە.

سكارلیت لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دۆست نییە.
ئێستا سۆشیال میدیا بەشێوەیەكی گشتی بووەتە هۆكارێكی سەرەكی بەردەوام بوونی پەیوەندیی نێوان ئەستێرە هونەرییەكان و جەماوەرەكەیان و هەر لە رێگای ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییانەوە دوایین هەواڵ و چالاكی و بیروبۆچوونی خۆیان دەربارەی بابەتێكی دیاریكراوە دەخەنە روو و میدیاكانیش لەم رووە سوودیان لێ وەرگرتووە و بڵاویان كردۆتەوە.
سكارلێت جۆهانسۆن كە بەشێكی فیلمەكانی فانتازیا و زانستییە بە پێچەوانەی زۆربەی ئەستێرەكانی دیكە بەوە ناسراوە كە زۆر رقی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە و حەز ناكات كاتی خۆی بەو شتانە بەسەر بەرێت تەنانەت لێیان دوور دەكەوێتەوە، سەبارەت بەم بابەتە سكارلێت دەڵێ: تەكنۆلۆژیا بە گشتی و لەوانەش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ من نییە، بۆیە هیچ گرنگییەكیان پێنادەم، چونكە كاتی تەواوم نییە بۆ ئەم شتانە و بۆ من گرنگ نییە كە بەردەوام لە پەیوەندیدا بم یان خەڵك لە ژیانمدا بەشداری بكەن و ئاگاداری وردەكارییەكانی بن.
سكارلێت هەروەها دەڵێ: رەنگە بە هۆی جۆری فیلمەكانم ئەمە بەلای جەماوەرەوە تا راددەیەك سەیر بێت، بەڵام من زۆر حەز لەوە ناكەم كاتی خۆم لەسەر ئەنتەرنێتەوە بەسەر بەرم، چونكە من هاوڕێ راستەقینەكانم لە واقعدا دەبینم نەك لە رێگای ئەنتەرنێتەوە، چونكە جیاوازییەكی زۆریان هەیە.
Top