میران عەلی وادەیەكی بۆ گۆرانییەكی نوێیەكەی دیاری كرد.
میران لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، کورتە ڤیدیۆیەکی لە گۆرانییە نوێیەکەی بڵاو کردووەتەوە، ھاوکات لەسەر ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەگەڵ بارانباریندا، گۆرانییەکی نوێی خۆی بە ناوی (نامۆیی) بڵاو دەکاتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە کوردە، ئاشکرای کردووە، کە تێکست و میلۆدیی گۆرانییەکەی، وەک گۆرانیی (خۆشم دەوێی) پێشووی، لەلایەن (نامۆ)وە نووسراوە و دانراوە، بە ڕای خۆیشی، ئەو گۆرانییەشی ھاوشێوەی گۆرانییەکەی پێشووی، دەنگدانەوەی دەبێت.
میران خەڵکی شاری سلێمانییە، خاوەنی چەند گۆرانییەک و ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانییە، ماوەیەک پێش ئێستاش نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (خۆشم دەوێی)، بڵاو کردەوە.
basnews