حەسەن شەریف : هونەرمەندە نەمرەكان گەنجینەیەكیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە .

حەسەن شەریف : هونەرمەندە نەمرەكان گەنجینەیەكیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە .
پێشمەرگە و هونەرمەندە و لە سەرەتای ژیانی پێشمەرگایەتیشدا دەستی بە كاری هونەری كردووە، بۆیە هونەری شۆڕشگێڕی و خۆشەویستی وڵات لە گشت كارەكانی هونەرمەند حەسەن شەریف رەنگی داوەتەوە و بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت.
حەسەن شەریف پێیوایە مەرج نییە گۆرانی خەرجی و پارەیەكی زۆری تێدا سەرف بكرێت بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت لەم بارەیەوە دەڵێ: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هونەرمەندە نەمرەكان گەنجینەیەكیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە،كارەكانیان تا ئێستا بووینەتە بناغەیەك بۆ هونەرمەندان كاری لەسەر دەكەن، چونكە كاری رەسەن بوون لە هەموو روویەكەوە ئەگەر سەیریان بكەین دەبینین ئاواز و تێكست و دەنگی هونەرمەند هەموویان زۆر گونجاون بۆیە بەرهەمێكی رەسەنی زیندوویان پێشكەش بە ئێمە كردووە، لێرەدا رەسەنایەتی و رۆشنبیریی هونەرمەند دەردەكەوێت.
حەسەن شەریف دەربارەی میدیا دەڵێ: ئێستا بە سەدان رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و دەیان كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردیمان هەیە، بەڵام بەداخەوە هەندێك جار دەبینین كە یەك گۆتارمان نییە بەرامبەر بە دوژمنانمان، من هەمیشە وتوومە پێویستە گوتاری ئێمە كوردستانی بێت نەك گوتارێك كە گوزارشت لە بەرژەوەندییەكی تایبەت و بەرتەسكی حزبایەتی بكات، چونكە میللەتی گەیشتۆتە قۆناغێكی زۆر گەورە و پێشكەوتوو و ئامانج و بەرژەوەندی و چارەنووسیشمان یەكە و بەندە بە یەكگرتوو و تەبایی نێوان ریزەكانمان، پێویستە میدیا نەبێتە هۆی دڵخۆش كردنی دوژمنانمان بە ئێمە و هەندێك بۆشایی هەیە لە نێوانمان كە لە میدیاكان هەستی پێدەكرێت هیوادارین نەهێڵڕێت و پەیامەكەیان كوردستانی بێت.
Top