كارینا كاپور نهێنییەكی هاوسەرەكەی ئاشكرا دەكات.

كارینا كاپور نهێنییەكی هاوسەرەكەی ئاشكرا دەكات.
زۆر لە هونەرمەند و ناوداران دوای ئەوەی ژیانی هاوسەری پێكدەهێنن، ئینجا زۆر نهێنی یەكتریان بۆ ئاشكرا دەبێت كە پێشتر ئاگاداری نەبوون، یان گوێیان لێی نەبووە هەرچەندە لە چەندین كاری هاوبەشیشدا بەشدارییان كردبێت و كاتێكی زۆریشیان بە یەكەوە بەسەر بردبێت، بۆیە زۆریان تووشی شۆك دەبن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری pinkvilla ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد سەیف عەلیی تەمەن 47 ساڵ یەكێكە لەوانەی زۆر تەمبەڵ و عاشقی نووستنە تەنانەت هەندێك جار بۆ ماوەی 12 كاتژمێری بێ پچڕان دەخەوێت، ئەمەش بووەتە مایەی بێزاریی خانمە ئەستێرەی بۆڵیۆد كارینا كاپور كە پێشتر ئاگاداری ئەم زانیارییە نەبووە دەربارەی هاوسەرەكەی. هەرچەندە پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان كارینا و سەیف عەلی خان هەبوو، بەڵام نەیدەزانی كە بەو شێوەیە عاشقی نووستنە، چونكە بە خۆی هەمیشە چوست و چالاكە، ئەم وتانەی سەیف عەلی لە میانەی بەرنامەیەكی تایبەت هات كە تێیدا ئەستێرە ناسراوەكانی بۆڵیۆد داوەت دەكات و باس لە نهێنییە تایبەتییەكانی ژیانی خۆیان دەكەن، هەر لەو بەرنامەیەدا سەیف رایگەیاند كە لە ئێستادا سەرقاڵی ریكلامە بۆ فیلمە نوێیەكەی بەناوی (شیف) كە لە دەرهێنانی رەجا كریشنا مینۆنە و بەر لە هەفتەیەك لە هۆڵەكانی سینەمای هیندستان نمایش كرا.
Top