جۆنی دیب داوا دەكات پارێزەرەكەی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ بگێڕێتەوە .

جۆنی دیب داوا دەكات پارێزەرەكەی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ بگێڕێتەوە .
(جۆنی دیب)ی ئەستێرەی هۆلیود هێشتا دیسانەوە دووچاری كێشەی دارایی بووەتەوە , ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی داهاتەكەی بە شێوەیەكی هەڵە وە سەرچاوەی خەرجییەكانی .

ئەم بارودۆخە گەیشتە ئەوەی كە جۆنی دیب داوایەك لە دادگا بەرز بكاتەوە دژی (جاك بلوم)ی پاریزەرە تایبەتییەكەی خۆی , كە ماوەی 30 ساڵە بەرپرسی ڕێكارە یاساییەكانیەتی , ئامانجی جۆنی ئەوەیە كە پارێزەرەكەی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ بگەڕێنێتەوە , كە ئەو بڕە پارەیە لە سنووری جۆنی دیب جێگیر كرابوو وە هیچ پەیوەندی و گرێبەستێكی یاسایی بە پارێزەرەكەی نەدەبەستەوە تا هەردوو بەڕێوەبەری كارەكانی پێشووی مامەڵەی پێوە بكەن .

جۆنی دیب لە مانگی سێپتەمبەری ڕابردوو بەڵگەی خستە پێش دادگا بە تاوانباكردنی كۆمپانیای TMG كە بەرپرسی پێشووی بوو لە بەڕێوەبردنی كارەكانی , لەسەر ئەو ڕاستییەی كە جۆنی دیب ئاگادار نەبووە بە خەرج كردنی پارەكانیەوە لە لایەن ئەم كۆمپانیایەوە .

وە جۆنی دیب ڕایگەیاند كە ئەم بڕە پارەیە تایبەتن بە (كریستی دیمبروسكی) و (ولیەم راسیل) و یاریدەدەری تایبەتییەكەی (ناثان هۆڵمز) وە هاوڕێیەكانی هەریەك لە (جیمس رۆسۆ) و (سال جینكۆ) وە (برۆس وەیتكین) .

وەك وەڵامدانەوە بۆ ئەم كارەی جۆنی دیب كۆمپانیای TMG ڕایگەیاند : جۆنی دیب دەیەوێت ئەم پارەیە لە هەردوو بەڕێوەبەری كارەكانی وەربگرێتەوە , نەك لە كەسە ئاساییەكان , بەو پێیە كە ئەمە كارێكی یاساییە و دەبێت بەرپرسیارییەتیەكە لەسەر كەسانی یاسایی بێت .
وە لە لایەكی تریشەوە كۆمپانیای TMG ڕایگەیاند كە گواستنەوەی ئەم پارانە بە ڕەزامەندی (جۆنی دیب)ەوە بووە , وە لەلایەكی تریشەوە كێشە سەرەكییەكەی جۆنی دیب دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەو خورجییەكەی دەگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار لە مانگێكدا وە كڕێنی 14 خانو و ڤێلا بە بڕی 75 ملیۆن دۆلار .
Top