(ئیسلام زاخۆیی) بە گۆرانییەک پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات .
ئیسلام زاخۆیی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لە کاتی گۆرانیگوتن لەگەڵ چەند کەسێک بۆ پشتگیریی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "کەرکوک لەگەڵتین".
ئەو گۆرانیبێژە، تا ئێستا بڕیاری نەداوە کە ئایا گۆرانیی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بۆ پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە یاخود نا.
لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق، بۆ سنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندانی کورد ناڕەزایەتیی خۆیان دەڕبڕیوە و پشتگیریی خۆیان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، دووپات کردووەتەوە.
basnews