(ئیسلام زاخۆیی) بە گۆرانییەک پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات .

(ئیسلام زاخۆیی) بە گۆرانییەک پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات .
ئیسلام زاخۆیی، گۆرانیبێژی کورد، گۆرانییەک بۆ پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

ئیسلام زاخۆیی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لە کاتی گۆرانیگوتن لەگەڵ چەند کەسێک بۆ پشتگیریی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "کەرکوک لەگەڵتین".

ئەو گۆرانیبێژە، تا ئێستا بڕیاری نەداوە کە ئایا گۆرانیی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بۆ پشتگیریی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە یاخود نا.

لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق، بۆ سنووری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندانی کورد ناڕەزایەتیی خۆیان دەڕبڕیوە و پشتگیریی خۆیان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، دووپات کردووەتەوە.

basnews
Top