(پێشمەرگە)كەی ئالین حەوت ملیۆنی تێپەڕاند

(پێشمەرگە)كەی ئالین حەوت ملیۆنی تێپەڕاند
دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كوردستان خانمە هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان ئالین ژمارەیەك گۆران و سروودی نیشتمانی پێشكەش كرد، لەوانەش گۆرانی (پێشمەرگە) كە یەكێك بوو لە گۆرانییە سەركەوتووەكان لە رووی جەماوەرییەوە بەتایبەتی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیۆب گۆرانی (پێشمەرگە) ژمارەی بینەرانی لە حەوت ملیۆن بینەر تێپەڕ كردووە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە و بەردەوام لە زیادبووندایە، چونكە بەپێی چەند سەرچاوەیەك لە دوای رووداوەكانی كەركوك گۆرانی (پێشمەرگە)ی ئالین یەكێك بووە لەو گۆرانیانەی كە بە زۆرترین شێوە لەلایەن گەنجانی شاری كەركوك و ناوچەكانی ترەوە گوتراوەتەوە.
لە دوای هاتنی هێرشی حەشدی شەعبی خەڵكی ناوچەكانی كەركوك و خانەقین دژی بوونی ئەم سوپا دڕندەیە، لاوەكانی ئەم ناوچانە وتوتەوە لە هەمان كاتدا بینەری لە یوتیۆبیشدا زیاتر دەبێت.
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1842591972434781&id=1246302825397035
Top