شیرلین شوپرا هاوسۆزی خۆی دەربڕی

شیرلین شوپرا هاوسۆزی خۆی دەربڕی
بەر لە چەند رۆژێك دامەزرێنەری گۆڤاری (پلای بۆی) كۆچی دوایی كرد ئەمەش بوە مایەی نیگەرانی بەشێكی زۆر لە ئەستێرەكانی سینەما و مۆسیقا و مۆدێلەكان و هاوخەمی خۆیان لەو بوارەوە دەربڕیوە، چونكە زۆریان لە رێگای ئەو گۆڤارەوە ناوبانگیان دەركردووە، بەتایبەتی ئەوانەی رازی بوون وێنەی رووتیان بڵاوبكرێتەوە.
تا ئێستا ئەستێرەكانی بۆلیۆد زۆر بە دەگمەن وێنەكانیان لەسەر بەرگ و لاپەڕەكانی ئەم گۆڤارە بڵاوبوونەتەوە، شیرلین شۆپرا تاكە ئافرەت و ئەكتەری هیندییە كە تا ئێستا لەسەر بەرگی گۆڤارەكە وێنەی بڵاوكراوەتەوە، بۆیە دوای كۆچی دوایی دامەزرێنەری گۆڤارەكە شیرلین هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی دەرەبڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستاگرام و تویتەر و ستایشی خۆی بۆ ئەم پیاوە دەربڕی.
شیرلین دەربارەی دامەزرێنەری پلای بووی نووسیویەتی: پیاوێكی چاونەترس بوو، سەركردایەتی جۆرێك لە ژیانی كرد كە پڕ بوو لە جورئەت، ئیمبراتۆرییەتێكی دامەزراند كە دژی عەقیدە و ئەو بەهایانە بوو كە كەسانێك دایان نابوو بۆ سەرپەرشتی كردنی كۆمەڵگا.
شیرلین هەروەها نووسیویەتی: بۆ من ئەزموونی وێنەگرتن لەسەر بەرگی ئەم گۆڤارە وەك پشوویەك وابوو كە پێشتر كرێی درابو ئەمەش وایكردووە ببێتە ئەزموونێك لە ژیانم كە بە ئاسانی ناتوانم لە بیری بكەم.
Top