نەجلا بەدر : دیمەنەکانی پێشتر دووبارە ناکەمەوە .
نەجلا كە سەرەتا لە راگەیاندنەوە دەستی پێكردووە دەڵێ: من لە راگەیاندن دوور كەوتوومەتەوە بە هۆی نەبوونی بیرۆكەی نوێ و منیش لەو كەسانەم كە نامەوێ شتەكان دووبارە بكەمەوە، ئەوەی لە كۆلێژی راگەیاندن فێری بووم ناتوانم لە میسر جێبەجێی بكەم، راگەیاندن ئەركی ئاراستە كردن و فێركردنەوە و دەزگاكانی راگەیاندن پێویستە رۆڵیان هەبێت لە ئاراستە كردنی كۆمەڵگا، چونكە ئەمە زۆر گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری جەماوەر، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە زیاتر بابەتی بازرگانی كات بەسەر بردنە لەسەر حیسابی میللەت بەتایبەتی ئەوانەی دەرفەتی خوێندنیان بۆ نەڕەخساوە.
دەربارەی پەیوەندیی لەگەڵ هەیفا وەهبی نەجلا و رۆڵە سەرنجڕاكێشەكان دەڵێ: هیچ جۆرە ركابەرییەك لە نێوان من و هەیفادا نییە، دیمەنەكانی ورژاندن پەیوەندییان بە جەستە و جلوبەرگەوە نییە، بەڵام من وەك رێزگرتنێك بۆ هاوسەرەكەم دوو جۆرە رۆڵ رەت دەكەمەوە ئەوانەیش دیمەنەكانی ماچ كردن و دەركەوتن بە مایۆ، ئەمەش پەیوەندی بە ورووژاندنەوە نییە، چونكە پێشتر ئەو رۆڵانەم بینیوە، بەڵام هاوسەرەكەم تێبینی لەسەر ئەو رۆڵانە هەیە منیش ئێستا كەسێكم هاوسەرم هەیە و حەز لەم جۆرە كارانە ناكەم بەتایبەتی كە ئێمە لە كۆمەڵگایەكی رۆژهەڵاتی دەژین
سەرکەوتن لە کاری هونەریدا بەتایبەتی ئەگەر نۆبەرەی کارەکان بێت هەستێکی تایبەت لای هونەرمەند درووست دەکات، لەم بارەوە نەجلا دەڵێ: زۆر خۆشحاڵم و هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكەم بۆ ئەو پێشوازی و كاردانەوەی جەماوە و سینەماكاران، چونكە دەرهێنەر داود عەبدولسەید دووبارە جیهانی رەخنەگران و وشەی زیندوو كردەوە و گەڕاندییەوە نێو گۆڕەپانی رەخنەی سینەمایی دوایی داكشانێكی زۆر لە جیهانی نووسین، سوپاس بۆ خوا یەكێك لە ئاواتەكانی ژیانم هاتە دی كە كار كردن بوو لەگەڵ فەیلەسووفی سینەمای میسری داود عەبدولسەید.
سەبارەت بەو دیمەنانەی کە زیاتر سەرنجی راکێشاون دەڵێ: دیمەنی (ماچ) و (مایۆ) و چوونە نێو دەریا لە زستانێكی ساردی ناوچەی (ئەبو قیڕ) لە دیمەنە زۆر زەحمەت و سەختەكان بوون، چونكە دەریای ئەو ناوچەیە زۆر خراپە، هەروەكا دیمەنی (ماچەكەش) ناخۆش بوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا دەرهێنەر تەنیا بە یەكجار دیمەنەكەی تەواو كرد و پێی دووبارە نەكردینەوە، چونكە من زۆر دەترسام و دیمەنی كۆتاییش لەگەڵ نەخۆش كەوتنی خالد ئەبولنەجا بوو و ئەمە یەكەم دیمەن بوو كە وێنەمان گرت لە فیلمەكە، ئەوەی راستی بێت من زۆر شڵەژام و ترسێكی زۆریشم لە كارەكە هەبوو.
مامۆستا داود عەبدولسەید دەرهێنەرێكە كە لەسەر كاغەز كاری خۆی دەكات، سیناریۆش زۆر جیاوازە بۆیە بڕیارمدا كە سیناریۆی فیلمەكە لە ماڵی خۆم هەڵگرم، من پێشنیار دەكەم كە مۆزەخانەیەك بۆ سیناریۆكان گەورە دەرهێنەرە میسری و عەرەبەكان بكەینەوە بۆ ئەوەی قوتابیانی سینەما و ئەوانەی گرنگی بە جیهانی سینەما دەدەن بیانخوێنن و لێیانەوە فێر بن، چونكە سیناریۆكان چەندین ماددەی زانستییان تێدایە.
سەبارەت بە کارکردن لەگەڵ داود عەبدولسەید دەڵێ دەرهێنەرێكی هێمن و رۆشنبیر و خاوەن ئیقاعێكی جیاوازە، لە هەمان كاتدا خاوەن رەوشتێكی بەرزیشە و یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو دەرهێنەرە گەورەیە كە بە دەگمەن لە دەرهێنەرانی تردا دەبینرێ و هەستی پێدەكرێ ئەوەیە كە غیرە لە تیمەكەی خۆی دەكات، چونكە لە كۆتاییدا وەك رۆح مامەڵە لەگەڵ ئەكتەردا دەكات نەك وەك ئامێر.من زۆر خۆشحاڵم بە جیهانی، چونكە یەكەم جارە دەچمە نێو ئەم جیهانە سیحراوییە، لە راستیدا ئەنەسی ئەبو سەیف ئەندازیاری دیكۆر و مامۆستا داود شارەزاییەكی زۆریان لە بواری سینەمادا هەیە و رۆڵێكی سەرەكییان هەبوو لە گۆڕینی ئەو چێشتخانە سادەیە بۆ شوێنێكی وا جوان.
)قدرات غیر عادیە) یەکێکە لە فیلمە سەرکەوتووەکانی فەلسەفەیەكی تایبەتی هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هیچ خەڵاتێكی بەدەست نەهێنا لەم بارەوە نەجلا دەڵێ: گرنگترین شت لای من ئەوەیە كە خەڵك فیلمەكەم ببینێت، لە راستیدا وەك رای كەسی خۆم زۆر حەزم دەكرد كە مامۆستا داود عەبدولسەید خەڵاتێك بە دەست بهێنێت، چونكە شایەنی خەڵاتە. من بیرم لە هیچ شتێك نەكردۆتەوە تەنیا ئەوە نەبێت كە كاری لەگەڵدا بكەم، زۆریش خۆشحاڵ بووم كە چوومە نێو جیهانی فەیلەسووفی سینەمای میسری، من حەز لە سینەمای داود دەكەم، و هەمیشە هەوڵمداوە كاری وا ئەنجام بدەم كە شانازییان پێوە بكەم، چونكە من رێز لە خودی خۆم و لە خەڵك دەگرم لە رێگای بەشداری كردنم لەو كارانەی كە بەهایەكی هونەری و مێژووییان هەیە.
سەبارەت بە رۆڵی لە زنجیرە درامای (رمچان كریم) نەجلا دەڵێ: ئەم زنجیرەیە باس لەلایەنی مرۆیی دەكات بەرامبەر بەو سەماكارانەی وازیان لە كارەكەیان هێناوە و لە ناوچە میللییەكان ژیان بەسەر دەبەن، چیرۆكی زنجیرەكە زۆر كاریگەری لەسەرم هەبوو، چونكە چیرۆكێكی راستەقینەیە، من رۆڵی سەماكارێك دەبینم، ئەمە بۆ من شتێكی نایاب بوو، چونكە یەكەم جارە لەو جیهانەدا بژیم.