كەیت وینسلت : بۆچی لە ئۆسكاری 2009 ناوی (هارفی وینستین)ی نەهێنا .
دوای ئەوەندە ماوە كەیت وینسلت لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ Los Angeles Times هۆكاری ئەو ڕووداوەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەو بە ئەنقەست ناوی هارفی نەهێنا , لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەی كەیت وینسلت لە وتارەكەیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی 19 كەس كرد بەڵام لە نێویاندا ناوی هارفی وینستین نەبوو .
كەیت ڕايگەیاند : كە ئەمە بە مانای بێ وەفایی نایەت , بەڵكو پەیوەندی بەوەوە هەیە كە هیچ كەسێك ناتوانێت وەكو فەرمانێك ئاراستەم بكات و پێم بڵێت سوپاس و پێزانینت ئاراستەی ئەو كەسە بكە .
وە كەیت وینسلت ئەوەشی دوپات كردەوە كە ئەو لە ئێستادا كار لەگەڵ هارفی ناكات و هیچ و پەیوەندیەك لە نێوانیاندا نەماوە , وە خۆی بە یەكەم و دوایین كەس نازانێت كە كێشەی لە گەڵ هارفی هەبێت , بە شێوەیەك وەسفی هارفی كرد كە هەر كەسێك بۆ جارێكیش كاری لەگەڵدا كردبێت ئەوە دەیناسێت كە مایەی چەندە .
یەكەم كاری سینەمایی كەیت وینسلت دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی Heavenly Creatures كە لە ساڵی 1994 بەرهەم هات , پیتەر جاكسون كاری دەرهێنانی بۆ كرد وە كاری بەرهەمهێنانی كەوتە ئەستۆی كۆمپانیای هارفی وینستین , كەیت دەڵێت : من هەر لەو كاتەوە لە هەر بۆنە و شوێنێك چاوم بە هارفی بكەوێت قۆڵم دەگرێت و دەڵێت ( لە بیرت نەچێت كێ یەكەم ڕۆڵی سەرەكیی بە تۆ بەخشی ) , ئەمە وەك دێت كە من بە هەموو شتێك قەرداری ئەو بم , وە لە ئۆسكاری ساڵی 2009 هەمان ئەو هەڵسوكەوتانەی دووبارە كردەوە , كە هارفی دەیگوت منم ئەو خەڵاتە بە تۆ دەبەخشم , من وا لە تۆ دەكەم سەركەوتن بە دەست بهێنی .