بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی منداڵیی خالد الصاوی .

بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی منداڵیی خالد الصاوی .
هونەرمەند و ئەكتەری میسری (خالد الصاوي) دوای ئەوەی هەستا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام , سەرنجی هەموو لایەكی بۆ خۆی ڕاكێشا و هەر یەك بە جۆرێك تێبینی خۆی لە سەر ئەو وێنەیە دەردەبڕی , بە شێوەیەك كە هەندێك وای بۆ دەچوو كە شێوەی زۆر گۆڕاوە , وە هەندێكی تریش دەیانووت كە هەمان ڕوخساری ئێستای هەڵگرتووە .
(خالد الصاوي) لە ئێستادا كار لە سەر فیلمە نوێیەكەی دەكات بە ناوی (كارما) كە (خالد یوسف) كاری دەرهێنانی بۆ دەكات و (غادة عبدالرزاق)یش ڕۆلی تێدا دەگێرێت .
(خالد الصاوي) لە 25/11/1963 لە ئەسكەندریە - میسر لە دایك بووە , سەرەتای كاری هونەری ئەم ئەكتەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1989 .
Top