لیمۆ هەورامی : هونەر ماندووبوون و خەرجی زۆری دەوێ .

لیمۆ هەورامی : هونەر ماندووبوون و خەرجی زۆری دەوێ .
لیمۆ هەورامی یەكێكە لە خاتوونە گۆرانیبێژەكانی ناوچەی هەورامان كە ئێستا لە تاراوگە نیشتەجێیە لە وڵاتی كەنەدا، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بەكاری گۆرانیگوتن كردووە و خاوەن ژمارەیەك گۆرانییە كە بەشێكیان بە كلیپ بڵاوكردۆتەوە.
دەربارەی خۆشەویستیی بۆ هونەر لیمۆ دەڵێ: وەك باسم كرد هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی گۆرانی وتنم هەبوو زۆریش هەوڵمدا، بەڵام ئاستەنگەكانی ژیان زۆر لە من گەورەتر بوون، سەرەڕای ئەوەش كۆڵم نەدا و لە هەوڵەكانم بەردەوام بووم و دەستم بە كاری هونەری كرد، هەرچەندە دركم بەوە دەكرد كە ئاستەنگەكانی بەردەمم زۆرن لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە، چونكە تەنیا پەیدا كردنی بژێوی ژیان لە غەریبیدا كارێكی سەختە بەتایبەتی بۆ ئافرەتان، چونکە هونەر ماندووبوون و خەرجی زۆری دەوێ، بۆ نموونە بۆ تۆمار كردنی تەنیا كلیپێك پێویستە بچم بۆ ئەوروپا یان بێم بۆ كوردستان، لە كاتی بڵاوكردنەوەی كلیپەكەش كەسێك نەك قازانج بەڵكو پارەی كلیپەكەشت بۆ ناگەڕێننەوە تەنانە رەنگە كلیپەكەشت پەخش نەكەن، بەڵام خۆشەویستیم بۆ هونەر وام لێدەكات تا ئەو كاتەی هێز لە لەشمدا هەبێت و بتوانم ئەوا بەردەوام دەبم.
سەبارەت بە بوونی ئافرەت لە نێو هونەرمەندانی دەڤەری هەورامان لیمۆ دەڵێ: هەرچەندە من هەورامیم، بەڵام بە زاراوەكانی تریش گۆرانیم وتووە وتووە بەتایبەتی،زۆر جار هەورامییەكان داوام لێدەكەن تەنیا بە زاراوەی هەورامی گۆرانی بڵێم.
Top