شەنگە كركوكی : عاشقی هونەرم .

شەنگە كركوكی : عاشقی هونەرم .
شەنگە كچێكی خاوەن بەهرە و توانایەكی زۆرە و لە تەمەنێكی زوودا هاتۆتە نێو بواری نواندنەوە و تا ئێستا بەشداری جیاجیادا كردووە، بەم دواییە لە بواری دەرهێنان تواناكانی خۆی تاقیكردەوە.
دەربارەی كاری دەرهێنان و هاندەری لەو بوارە شەنگە دەڵێ: من بە خۆم ناڵێم دەرهێنەرم، بەڵام حەزیشم هەبوو و ویستم شانسێك بە خۆم بدەم لە بواری دەرهێنان، هەروەها سیناریۆیەكی جوان هەبوو ویستم كاری لەسەر بكەم، سوپاس بۆ خوا كاری یەكەمم لە فیستیڤاڵی روانگە یەكێك بووم لە كاندیدەكانی وەرگرتنی خەڵاتی یەكەم لە نێو چەندین فیلمی بەشدار بوو ئەمەش بۆ من دەستكەوت و جێگای شانازییە. دایكم بەشێوەیەكی سەرەكی هانیدام و هەمیشە وزە بەخشی ئێمە بووە، كاتێك پێمگوت بە نیازی كارێكی دەرهێنان بێ دوودڵی گوتی بیكە و بڕوات بە خۆت هەبێ، چونكە من دڵنیام سەركەوتوو دەبی لە كارەكەـ كاتێك فیلمەكەشم لە فیستیڤاڵی روانگە پاڵێورا بوو من باوەڕم نەدەكرد، هەر ئەمەش بووە هۆكاری بەردەوام بوون و گەڕان بە دوای كاری نوێدا بگەڕێم.
دەربارەی ئاواتەكانیشی دەڵێ: سەرەتا بە كۆمبارس هاتمە نێو بواری هونەرەوە، ئاواتەكانم زۆرن، بۆیە هەمیشە دەڵێم دەترسم تەمەنم ئەوەندە درێژ نەبێت كە بتوانم گشت ئاواتەكانم بهێنمە دی، من عاشقی هونەرم، و هەمیشە هەوڵ دەدەم پەرە بە كارەكانم بدەم، زۆر جار دەپرسم بۆچی من تەنیا بە كوردی رۆڵ ببینم بۆ لە كارێكی عەرەبیدا رۆڵم نەبێت
Top